من والله بە ویستی خوای گەورە، سوێند بخۆم لە سەر شتێک، کە ببینم جگە لەوە باشترە؛ ئەوا ئەوەیان کە باشترە جێبەجێی دەکەم، وکەفارەتی سوێندەکەم دەدەم

من والله بە ویستی خوای گەورە، سوێند بخۆم لە سەر شتێک، کە ببینم جگە لەوە باشترە؛ ئەوا ئەوەیان کە باشترە جێبەجێی دەکەم، وکەفارەتی سوێندەکەم دەدەم

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «من والله بە ویستی خوای گەورە، سوێند بخۆم لە سەر شتێک، کە ببینم جگە لەوە باشترە؛ ئەوا ئەوەیان کە باشترە جێبەجێی دەکەم، وکەفارەتی سوێندەکەم دەدەم».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی خۆی دەکات کە ئەگەر سوێندێک بخوات پاش ئەوە ببینێت کە خێر لەوەیە کە بەردەوام نەبێت لە سەر ئەم سوێندە؛ ئەوا واز لە سوێندەکەی دەهێنێت وکەفارەتی سوێندەکەی دەدات، وپابەند دەبێت بەوەی کە خێرترە لە کردەوە کردن بێت یان لە وازهێنان لە کردەوەیەک.

التصنيفات

سوێند خواردن ونەزر کردنەکان