إعدادات العرض
کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە
کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە
لە عوقبە کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەفارەتی نەزر کردن وەکو کەفارەتی سوێند خواردنە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский हिन्दी 中文 Bahasa Indonesia اردو Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული বাংলাالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونی کردەوە کە کەفارەتی نەزری ڕەها؛ ئەگەر دیاری نەکرابێت کە چی مەبەستە لێی و ناوی نەهێنرا بێت: ئەوا كەفارەتەكەی وەكو کەفارەتی سوێندە.فوائد الحديث
نەزر: لە شەریعەتدا: بریتییە لەوەی کەسێکی پێسپێردراو (موكەلەف:مکلَّف) خۆی پابەند بكات بە شتێك بۆ جێبەجێكردنی لە پێناو خوای گەورە.
کەفارەتی سوێند (شكاندنی سوێند): بریتییە لە تێرکردنی دە هەژار، یان دابینکردنی پۆشاک بۆیان، یان ئازادکردنی بەندەیەك لە کۆیلایەتی، ئەگەر توانای هیچ کام لەمانەی نەبوو؛ ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت.
حیکمەت ودانایی کەفارەتدان لەسەر نەزر؛ بۆئەوەیە مسوڵمان ڕێز لە نەزر کردن بگرێت ودووبارە بۆی نەگەڕێتەوە، ونابێت لەسەر زمانى بێت.
جۆرەکانی نەزر كردن : 1- نەزری گشتی (ڕەها): وەکو ئەوەی بڵێت: (نەزرێکم لەسەرە بۆ خودا ئەگەر چاک بوومەوە) و بێدەنگ بێت و نیەتی هیچ نەزرێکی دیاریکراوی لە دڵدا نەبێت، ئەوا ئەگەر چاکبوویەوە کەفارەتی سوێندی لەسەرە. 2- نەزری سەرسەختی و تووڕەیی: بریتییە لەوەی نەزرەکە بە مەرجێکەوە ببەستێتەوە، و مەبەستی ڕێگریکردن بێت لە کردنی شتێک یان هاندان بێت بۆ کردنی، وەک ئەوەی بڵێت: (ئەگەر قسەم لەگەڵ کردی، مانگێک بەڕۆژووبوونم لەسەر بێت)؛ حوکمەکەی: سەرپشک دەکرێت لە نێوان جێبەجێکردنی ئەوەی لەسەر خۆی پێویستی کردووە، یان کەفارەتی سوێند بدات ئەگەر قسەی لەگەڵدا کرد. 3- نەزری ڕێگەپێدراو: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەر بێت ئەگەر جلەکەم لەبەر بکەم)؛ حوکمەکەی: سەرپشک دەکرێت لە نێوان لەبەرکردنی جلەکە، یان پێدانی کەفارەتی سوێند. 4- نەزری مەکروهـ: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە ژنەکەم تەڵاق بدەم)؛ حوکمەکەی: سوننەتە کەفارەتی سوێند بدات و ئەوەی نەزری لەسەر کردووە ئەنجامی نەدات، و ئەگەر ئەنجامی دا؛ ئەوا کەفارەتی لەسەر نییە. 5- نەزری تاوان: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە دزی بکەم)؛ حوکمەکەی: حەرامە جێبەجێی بکات و پێویستە کەفارەتی سوێند بدات، و ئەگەر ئەنجامی بدات؛ ئەوا گوناهبار دەبێت و کەفارەتی لەسەر نییە. 6- نەزری گوێڕایەڵی: وەکو: (بۆ خودا -نەزرێكم- لەسەرە كە ئەوەندە نوێژ بکەم)؛ بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە خودا، ئەگەر بە مەرجێک بیبەستێتەوە وەک چاکبوونەوەی نەخۆشێک؛ ئەوا واجبە جێبەجێی بکات ئەگەر مەرجەکە هاتە دی، و ئەگەر بە هیچ مەرجێک نەیبەستێتەوە؛ ئەوا جێبەجێکردنی نەزرەكە واجبە بەشێوەیەكی ڕەها.
التصنيفات
سوێند خواردن ونەزر کردنەکان