پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرمووی: بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرمووی: بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل دەردەهێنرێت

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن، وفەرمووی: بە دڵنیاییەوە نەزر کردن خێر ناهێنێت، بەڵکو تەنها هەندێک شت بەهۆیەوە لە کەسی ڕەزیل (بەخیل) دەردەهێنرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نەزر کردن وهۆکارەکەیشی ئەوەیە کە نەزر کردن خێر ناهێنێت، چونکە نەزر کردن بریتیە لە واجب کردنی شتێک کە مرۆڤ دەتوانێت ئەنجامی نەدات، بۆیە لێرەدا ترسی کەمورکورتی هەیە لە ئەنجامدانی ئەو شتە بۆیە تووشی تاوان دەبێت، چونکە جۆرێک لە مەرجی بەدەستهێنانی شتێک یان لاچوونی ناخۆشیەک بەرامبەر ئەوەی پەرستن بۆ خوای گەورە ئەنجامبدرێت. ولەوەیە پەنا بە خودا، گومانی وا بێت خوای گەورە وەڵامی داواکەی داوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خودا بپەرستێت، ولە بەر ئەم هۆکارە وهۆکاری تریش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە، بۆ پاراستن وسەلامەت بوون، وبۆ ڕەجا وهیوا بوون بە فەزڵ وبەخشینی خوای گەورە بە بێ مەرج، بەڵکو هیوا بە فەزڵی خوای گەورە بە دوعا وڕەجا کردنە. ونەزر کردن هیچ سوودێکی تێدا نییە، بەڵکو لە کەسی ڕەزیلەوە دەردەچێت کە تەنها واجبەکان جێبەجێدەکات ئەویش بە تەمەڵی وقورسیەوە بە بێ بوونی بنچینە ونیەت لە کردەوەکانیدا وبە بێ داواکردنی فەزڵ وبەخشینی خودا.

التصنيفات

سوێند خواردن ونەزر کردنەکان