إعدادات العرض
هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک سوێندێک کە لەسەریەتی بە درۆوە بیخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک بە ناهەق؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو (زاتە) لێی توڕەیە»، وپاشان ئەم ئایەتە دابەزی: {إِنَّ ٱلَّذِينَ يَشۡتَرُونَ بِعَهۡدِ ٱللَّهِ وَأَيۡمَٰنِهِمۡ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَـٰٓئِكَ لَا خَلَٰقَ لَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ وَلَا يَنظُرُ إِلَيۡهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٞ} [آل عمران: 77] واتە: {بێگومان ئەوانەی پەیمانی خودا دەفرۆشن وسوێندەکەیان بە نرخێکی کەم دەفرۆشن؛ ئەوانە بێبەش دەبن لە ڕۆژی دواییدا وخودا قسەیان لەگەڵدا ناکات وتەماشایان ناکات ولە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە، وبۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش وئازار}.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളംالشرح
ئەم فەرموودەیە هەڕەشەیەکی توندی تێدایە سەبارەت بە ئەوانەى ماڵ وسامانى مسوڵمانان دەخۆن بە ناهەق بەهۆی سوێندی درۆ وبەرهەڵست بوونەوەیەکی ستەمکەرانە، ئەوەى حاڵی بەم شێوەیە بێت ئەوا بە خواى گەورە دەگات لە ڕۆژی قیامەتدا وئەو زاتە مەزنە لێی توڕەیە، وئەوەى خودا لێی توڕە بێت ئەوا تیاچووە ودۆڕاوە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ئایەتە پیرۆزەی خوێندەوە، وەکو دووپاتکردنەوەیەک لەسەر ئەم هەڕەشە توندە لە قورئانی پیرۆزەوە.التصنيفات
سوێند خواردن ونەزر کردنەکان