خوای گەورە دەفەرموێت: هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات

خوای گەورە دەفەرموێت: هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: خوای گەورە دەفەرموێت: «هیچ شتێک بۆ بەندەکەم نییە ئەگەر ڕۆحی خۆشەویستەکەیم کێشا جگە لە بەهەشت نەبێت؛ ئەگەر ئەو ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەم فەرموودە قودسیە دەکات، ئەگەر کەسێک تاقیبکرێتەوە بە مردنی کەسێکی نزیکی جا چ منداڵ، یان برا، یان مام، یان باوک، یان دایک، یان هاوڕێ بێت وپاشان ئەم کەسە ئارام بگرێت وداوای پاداشت بکات لە خوای گەورە ئەوا خوای گەورە بەهەشت وەکو پاداشت دەبەخشێتە ئەم کەسە.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان