ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات

ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: بیلالی کوڕی عبدالله ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین. بۆیە باوکی بیلال (عبدالله) هات وزۆر جوێنی پێیدا وهەرگیز جوێنی وام نەبیستووە، و ووتی: پێت دەڵێم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وای فەرمووە، وتۆیش دەڵێیت: والله ڕێگرییان لێدەکەین. ولە گێڕانەوەیەکدا: «ڕێگری مەکەن لە بەندە چاکەکانی خودا لە ئافرەتان لەوەى ئامادەی مزگەوتەکان بن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات): بۆ ئەوەى بێبەش نەبێت لە فەزڵ وپاداشتی نوێژی جەماعەت لە مزگەوتدا، وهەروەها ڕوونکردنەوەى حوکمی دەرچوونی ئافرەتانی تێدایە بۆ نوێژ لە مزگەوتدا کە دروستە -جائیزە-، ویەکێک لە کوڕەکانى عبداللەی کوڕی عومەر ئامادەبوو کاتێک عبدالله ئەم فەرموودەیەی گێڕایەوە، وکوڕەکەى (بیلال) پێی وابوو کە ئەم سەردەمە گۆڕاوە وەکو سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نییە چونکە ئافرەتان زیاتر خۆیان دەڕازێننەوە، و بەهۆی غیرەتی لەسەر پاراستنی ئافرەتان؛ بۆیە -بە بێ ئەوەى مەبەستی ڕەتکردنەوەى فەرموودەکە بێت- ووتی: والله ڕێگرییان لێدەکەین، وباوکی وا تێگەیشت کە ئەو بەم قسەیە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەتدەکاتەوە وئەمیش وایلێکرد کە توڕە بێت لە پێناو خودا وپێغەمبەرەکەى، بۆیە زۆر جوێنی بە کوڕەکەى دا وڕەخنەى لێیگرت، و ووتی: پێت دەڵێم کە پێغەمبەری خودا وای فەرمووە، وتۆیش دەڵێیت: والله ڕێگرییان لێدەکەین؟

التصنيفات

فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی, حوکمەکانی ئافرەتان