إعدادات العرض
کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە
کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە
لە جوندوبی کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: « پیاوێک ووتی: والله خوای گەورە لە فڵان خۆش نابێت، خودا فەرمووی: «کێیە کە سوێند لە سەر من دەخوات کە لە فڵان کەس خۆش نابم؟ من لە ئەو خۆش بووم، وکردەوەکانی تۆم پووچەڵ کردەوە». لە فەرموودەکەی ئەبو هورەیرەدا هاتووە: ئەوەی ئەم قسەیەی کردووە پیاوێکی خودا پەرستە (عابیدە)، ئەبو هورەیرە دەڵێت: وشەیەکی ووت کە بووە هۆی دۆڕان وتیاچوونی لە دونیا وقیامەتدا.
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاگاداری دەدات سەبارەت بە ترسناکی زمان، کە پیاوێک سوێندی خوارد بەوەی کە خوای گەورە لە فڵان کەس خۆش نابێت، هەروەکو ئەوە وابێت سوێندی لە سەر خوای گەورە خواردبێت، چونکە پێی وایە خۆی ڕێز وشوێن وپلەی تایبەتی هەیە لای خوای گەورە، وئەو تاوانکارە سەرشۆڕی بۆ هەیە لای خوای گەورە، وئەم جۆرە سوێند خواردنە لە سەر خودا؛ لە نیشانەی بێ ئەدەبیە بەرامبەر خوای گەورە، بۆیە ئەو کەسەی ئەم سوێندەی خوارد خۆی تووشی تیاچوون ودۆڕان کرد لە دونیا وقیامەتدا.التصنيفات
ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون