ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت

ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت». لە عروەی باریقیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەسپ خێر وبێر بە ناوچاوانیەوەیە هەتا ڕۆژی قیامەت: پاداشت، ودەستکەوت (غەنیمە)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری بە ھەردوو ریواتەکەی]

الشرح

ئەسپ هۆکار وسەرچاوەن بۆ هێنانى خێر وبێر وسوود بۆ ئیماندار هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وئەو پاداشتەی ئیماندار دەستی دەکەوێت بەهۆی ڕاگرتنی ئەسپ لە پێناو خواى گەورە؛ ئەمە پاداشتێکە بۆ ڕۆژی قیامەت، وئەو دەستکەوتەى موجاهید دەستی دەکەوێت لە ماڵ وسامان وشتومەکی دوژمنان؛ ئەمە خێرێکی نزیکە لە دونیادا.

التصنيفات

فەزڵی جیهاد کردن