خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت

خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت

لە عبداللەی کوری عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە لە هەموو شتێکی شەهید خۆش دەبێت جگە لە قەرز نەبێت»، لە گێڕانەوەیەکی تریدا: «کوژران لە پێناو خواى گەورە هۆکاری لێخۆشبوونە لە هەموو شتێک جگە لە قەرز نەبێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

واتای فەرموودەکە: شەهیدبوون لە پێناو خواى گەورە هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە هەموو تاوانە بچووک وگەورەکان، جگە لە قەرز نەبێت، شەهیدبوون نابێتە هۆی لێخۆشبوون لە قەرز لەبەرئەوەى مافی بوونەوەرەکانە لە پارە وسامان، وچونکە ماڵ وسامان خۆشەویستترین شتە لە لایان، وجگە لە قەرزیش ئەو تاوانانەى تر دەگرێتەوە کە دەرهەق بە مرۆڤەکان کراوە وەکو دزی کردن وخیانەت کردن وزەوتکردن -داگیرکردن- وفێڵکردن، جیهاد وشەهیدبوون لە پێناو خواى گەورە وکردەوە چاکەکانى تر نابنە هۆی لێخۆشبوون لە مافەکانی پەیوەست بە مرۆڤەکان بەڵکو تەنها لێخۆشبوون بۆ ئەو تاوانانەیە کە مافى خواى گەورەیە.

التصنيفات

فەزڵی جیهاد کردن