إعدادات العرض
ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت
ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت
لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەنو سەلەمە دەیانویست شوێنی نیشتوجێبوونیان بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت، وئەم باسە گەیشت بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم، پێیانی فەرموو: «پێم گەیشتووە کە دەتانەوێت (شوێنی نیشتەجێبوونتان) بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت؟»، ئەوانیش ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا ئەوەمان دەویست، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەر هەنگاوێک (بەرەو مزگەوت) پلەیەکە».
[صەحیحە] [وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوە - موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල ئۇيغۇرچە Hausa தமிழ் Русскийالشرح
واتاى فەرموودەکە: بەنی سەلەمە ویستیان ماڵەکەیان بگوێزنەوە -لە شوێنێکی دوور لە مزگەوتەوە- بۆ شوێنێکی نزیک لە مزگەوت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی نەکرد بەشێک لە مەدینە چۆڵ بکرێت، هەروەکو لە گێڕانەوەى (البخاري)دا هاتووە، وهیوای ئەوە بوو کە هەموو شوێنەکانى مەدینە ئاوەدان بکرێتەوە بۆئەوەى مەزن بێت لە چاوی مونافیقەکان وموشریکەکەکان، وپاشان پرسیاری لێیان کرد: (پێم گەیشتووە کە دەتانەوێت -شوێنی نیشتەجێبوونتان- بگوێزنەوە بۆ نزیکی مزگەوت؟)، ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا ئەوەمان ویست، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەی بەنی سەلەمە، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت، لە شوێنی خۆتان بمێننەوە؛ هەنگاوەکانتان دەنووسرێت) دوو جار فەرمووی، وبۆیانی ڕوونکردەوە کە هەر هەنگاوێک بەرەو مزگەوت پلەیەک بەرزیان دەکاتەوە وچاکەیەکیان بۆ دەنووسرێت. ولە گێڕانەوەیەکدا ئەبو هورەیرە-ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: («ئەوانەتان کە زۆرترین پاداشتیان هەیە -لە کاتی هاتن بۆمزگەوت- ئەوانەن کە ماڵەکانیان دوورترە»، ووترا: بۆچی ئەی ئەبو هورەیرە؟ ئەویش ووتی: «بەهۆی زۆری هەنگاوەکان») [الموطأ]. هەرچەندە ماڵ دوور بێت لە مزگەوتەوە، ئەمە دەبێتە هۆی زیاد بوونی پاداشت وپلەکان وسڕینەوەى گوناهەکان، کاتێک ئەم فەزڵەی دەستدەکەوێت ئەگەر لە ماڵەوە بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وبە پێ بچێت بۆ مزگەوت وسواری نەبێت، ئەگەر هەنگاوەکانى کەم یان زۆر بێت، بە هەر هەنگاوێک دوو شتی بۆ دەنووسرێت: پلەیەک بەرز دەبێتەوە وگوناهێکی لەسەر دەسڕێتەوە. لە گێڕانەوەیەکی تردا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إذا توضأ أحدكم فأحسن الوضوء ثم خرج إلى الصلاة، لم يرفع قدمه اليمنى إلا كتب الله -عز وجل- له حسنة، ولم يضع قدمه اليسرى إلا حط الله -عز وجل- عنه سيئة، فليقرب أحدكم أو ليبعد) [رواه أبو داود] واتە: (ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژ بە جوانی بگرێت وپاشان دەربچێت بۆ نوێژکردن -لە مزگەوت-، هەر هەنگاوێک بنێت بە پێی ڕاستی -لە کاتى ڕۆیشتن- ئەوا خواى گەورە چاکەیەکی بۆ دەنووسێت، هەر هەنگاوێک بنێت بە پێی چەپی -لە کاتى ڕۆیشتن- ئەوا خواى گەورە گوناهێکی لەسەر لادەبات، بۆیە با یەکێکتان هەنگاوەیەکانى لە یەکتر نزیک بکاتەوە -زۆری بکات- یان -ماڵەکەى- دووری بکاتەوە -لە مزگەوت-). وهەروەها لە گێڕانەوەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (أتاني ربي -عز وجل- الليلة في أحسن صورة -أحسبه يعني في النوم- فقال: يا محمد، هل تدري فيم يختصم الملأ الأعلى؟ قال: قلت: نعم، يختصمون في الكفارات والدرجات، قال: وما الكفارات والدرجات؟ قال: المكث في المساجد بعد الصلوات، والمشي على الأقدام إلى الجماعات، وإبلاغ الوضوء في المكاره) [رواه أحمد] واتە: (ئەمشەو پەروەردگارم -عز وجل- لەسەر جوانترین وێنە -پێم وابێت ووتی لە خەوندا-، فەرمووی: ئەی موحەمەد، ئایا دەزانیت ئەوانەى کۆبوونەتەوە لە سەرەوە -لە ئاسمانەکاندا- گفتوگۆ دەربارەی چی دەکەن؟ وووتم: بەڵێ، گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە لێخۆشبوون لە گوناهەکان وبەرزکردنەوەى پلەکان، -خودا- فەرمووی: ئایا لێخۆشبوون لە گوناهەکان وبەرزکردنەوەى پلەکان چییە؟ فەرمووی: مانەوە لە مزگەوت لە پاش نوێژەکان، وبە پێ ڕۆیشتن بۆ -نوێژە- بە کۆمەڵەکان -جەماعەتەکان-، ودەستنوێژگرتن بە ڕێکی وجوانی لە کاتى ناڕەحەتیدا). ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى پلە بەرزەکان بەدەست دەهێنرێت بە: 1- چوون بۆ مزگەوت بە دەستنوێژە -واتا دەستنوێژگرتن لە ماڵەوە پاشان چوون بۆ مزگەوت-. 2- هیوا ونیەت ومەبەستی پاداشت ئامادە کردن لە دڵدا، بەهۆی فەرموودەی: (إنما الأعمال بالنيات وإنما لكل امرئ ما نوى) [متفق عليه] واتە: (کردەوەکان بە پێی نیەتەکانە وهەموو کەسێک بە پێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە). 3- دەرچوونی لە ماڵ تەنها بە مەبەستی چوون بۆ مزگەوت بێت. 4- هەنگاو نان بەرەو مزگەوت لەسەر پێیەکان وسواری نەبوونی هیچ شتێک، مەگەر بۆ کەسێک نەبێت کە عوزری هەبێت.