بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست

بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست

لە میقدادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- لە فەرموودە درێژەکەیدا، (لە بەشێکی) دەڵێت: «بەشێک لە شیرمان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڵدەگرت، بۆیە لە شەودا دەهات، وسەلامی دەکرد بەشێوەیەک خەوتووی بەخەبەر نەدەکردەوە وئەوەى بەخەبەر بوو دەیبیست، بۆیە (شەوێکیان) پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات و هەر بەو شێوازە سەلامی کرد».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

میقداد وئەوانەى لەگەڵیدا بوون -ڕەزای خوایان لێبێت- پاش ئەوەى ئاژەڵیان دەدۆشی وبەشێک لە شیرەکەیان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەنا بۆئەوەی بێت وبیبات، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە شەودا بهاتایە وئەوانی تر خەوتوو بووایەن؛ سەلامی دەکرد بە دەنگێکی مامناوەند بەشێوەیەک کە ئەو کەسەی خەوتوو بوو بەخەبەر نەدەبووەوە، ولە هەمان کاتدا ئەوەى بەخەبەر بووایە گوێی لێدەبووە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن