إعدادات العرض
هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای…
هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە دەیفەرموو: «هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر وسکاڵای بردە لای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن؛ ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت، ئەوەی پشت وپەنا بە خوای گەورە ببەستێت (داوا لە ئەو بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت)؛ ئەوا نزیکە لەوەی کە خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت (لە دونیادا) یان بۆی دوا دەخات (بۆ ئاخیرەت)».
[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Kiswahili Portuguêsالشرح
شیکردنەوەی فەرموودەکە: (هەر کەسێک پێویستیەکی زۆر وناڕەحەتی هاتە سەر) واتا: پێویستیەکی زۆر، وبەتایبەت لە حاڵەتی هەژاری وتەنگی گوزەراندا. (وسکاڵای بردە لای خەڵکی) واتا: سکاڵای بۆ لای خەڵکی برد، وداوای کرد کە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەر لابەرن. ئەنجام: (ئەوا پێداویستیەکەی جێبەجێ نابێت): واتا: بۆی دابین ناکرێت وبەڵکو لەوەیە ناڕەحەتیەکی سەختتری تووش ببێت، (و ئەوەی پشت وپەنا بە خواى گەورە ببەستێت -داوا لە خودا بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابەرێت-) واتا: تەوەکول وپشت بە خوای گەورە ببەستێت بۆ جێبەجێ بوونی پێویستیەکانی، (ئەوا نزیکە لەوەی خوای گەورە ڕزقێکی بە پەلەی پێ ببەخشێت) کە دەرگای ڕزقی لێبکاتەوە ودەوڵەمەندی بکات، یان (بۆی دوا بخات -بۆ ئاخیرەت-) واتا: لە قیامەتدا پاداشتی دەداتەوە.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا