هەرکەسێک شتێک خەرج بکات وبیبەخشێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا بە حەوت سەد هێندە (پاداشتی) بۆ دەنووسرێت

هەرکەسێک شتێک خەرج بکات وبیبەخشێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا بە حەوت سەد هێندە (پاداشتی) بۆ دەنووسرێت

لە ئەبی یەحیا خورەیم کوڕی فاتیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک شتێک خەرج بکات وبیبەخشێت لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا بە حەوت سەد هێندە (پاداشتی) بۆ دەنووسرێت».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

هەرکەسێک شتێک ببەخشێت وخەرجی بکات لە پێناو خواى گەورە ئەگەرچیش بەخشینەکە کەم بێت، ئینجا لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە یان لە پەرستنەکان وچاکەکاریەکانى تردا خەرجی بکات؛ ئەوا خواى گەورە پاداشتی ئەو بەخشینەى چەندەها جار پێدەبەخشێت هەتاوەکو دەگاتە حەوت سەد هێندە.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان