پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شیری بۆ هێندرا کە تێکەڵ کرا بوو لەگەڵ ئاودا، وئەعرابیەک لە لای ڕاستیەوە بوو، و ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە لای چەپیەوە بوو،…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شیری بۆ هێندرا کە تێکەڵ کرا بوو لەگەڵ ئاودا، وئەعرابیەک لە لای ڕاستیەوە بوو، و ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە لای چەپیەوە بوو، خواردیەوە، پاشان دای بە ئەعرابیەکە، وفەرمووی: ئەوەى لای ڕاست پاشان ئەوەى لای ڕاست

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شیری بۆ هێندرا کە تێکەڵ کرا بوو لەگەڵ ئاودا، وئەعرابیەک لە لای ڕاستیەوە بوو، و ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- لە لای چەپیەوە بوو، خواردیەوە، پاشان دای بە ئەعرابیەکە، وفەرمووی: «ئەوەى لای ڕاست (لە سەرەتادا) پاشان ئەوەى لای ڕاست».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

شیریان بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هێنا کە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ کرابوو، پیاوێکی ئەعرابی لە لای ڕاستیەوە بوو و ئەبوبەکر لە لای چەپیەوە بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شیرەکەى خواردەوە وپاشان دای بە ئەعرابیەکە ئەویش دەفرەکەى وەرگرت ولێی خواردەوە، وبێگومان ئەبوبەکر خێرتر وباشترە لە ئەعرابیەکە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرەتا دەفرەکەى بە ئەعرابیەکە دا چونکە لە لای ڕاستیەوە بوو، وپاشان فەرمووی: (ئەوەى لای ڕاست -لە سەرەتادا- پاشان ئەوەى لای ڕاست): واتا سەرەتا بیدەن بە ئەوانە کە لە لای ڕاستەوەن پاشان بیدەن ئەوانەى کە لە لای چەپەوەن.

التصنيفات

خواردن وخواردنەوەی پێغەمبەر ﷺ