ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە

ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕی وئیبن ئەبی ئەوفاوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت (خۆی) کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە».

[صەحیحە بە ریوایەتیەکەیەوە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەو کەسەی ئاو یان هەر خواردنەوە وخواردنێکی تر دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک خەڵکی جا میوان بن یان لە هەر شوێنێکی تر بن، دەبێت سەرەتا بیبەخشێت بە ئەوان پاشان خۆی کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە، ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆیان ودەربڕینی خزمەت وسادەیی بەرامبەریان.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە