خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو…

خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین

لە ئەبی شورەیح خوەیلیدی کوڕی عەمروی خوزاعی عەدەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتی بە عەمروی کوڕی سەعیدی کوڕی ئەبی وەقاس -لەکاتێکدا (عەمرو) سەربازی دەنارد بەرەو مەککە- : مۆڵەتم پێبدە ئەی ئەمیر کە وتەیەکت پێ بڵێم کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕۆژی دواتری ڕزگارکردنی (فەتحی) مەککەدا؛ بە گوێیەکانم بیستم، ودڵم بە جوانى لێی تێگەیشت، وچاوەکانم ئەوى بینی کاتێک قسەی دەکرد، حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، وپاشان فەرمووی: «خواى گەورە مەککەى بە پیرۆز وبە حورمەت داناوە (واتا: هەندێک کردەوەى دیاریکراو تێیاندە حەرامە بکرێن کە لە شوێنی تردا ئاساییە ئەنجامبدرێن)، وخەڵکی ئەم حورمەت وپیرۆزیەیان بۆی دانەناوە، بۆیە حەڵاڵ نییە بۆ کەسێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت: خوێنی تێدا بڕێژێت، ونابێت هیچ دارێکی تێدا ببڕێتەوە، ئەگەر کەسێک ویستی ڕوخسەت بۆ خۆی وەربگرێت بەهۆی ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی تێدا بەرپاکرد، بڵێن: خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى -صلى اللە علیە وسلم- وڕوخسەتی بە ئێوە نەدا، بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا ڕوخسەتم پێدرا، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین». بە ئەبی شورەیح ووترا: (عەمروی کوڕی سەعید) چی بە تۆ ووت؟ ئەویش (ئەیی شورەیح) ووتی: پێمی ووت: من لە تۆ باشتر ئەوە دەزانم ئەی ئەبو شورەیح، مەککە پەناى کەسی تاوانکەر وبکوژی هەڵهاتوو وخیانەتکەر (دز وفێڵباز) نادات.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

کاتێک عەمرو کوڕی سەعیدی کوڕی عاس ناسراو بە (ئەشدەق: الأشدق) ویستی سوپایەک ئامادە بکات بۆ ئەوەى بەرەو مەککە بچێت، لەو کاتەدا ئەمیر بوو لە ژێر فەرمانڕەوایی یەزیدی کوڕی موعایە لە شاری مەدینە، ئەمیش بۆئەوەى بجەنگێت بەرامبەر عبداللەی کوڕی زوبەیر -ڕەزای خوایان لێبێت-، ئەبو شورەیح خوەیلیدی کوڕی عەمروی خوزاعی -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای بۆئەوەى ئامۆژگاری بکات، چونکە ئەو کەسەی ئامۆژگاری دەکرێت هەندێک لە نەفسی خۆیدا خۆی بەگەورە دەزانی بۆیە ئەبو شورەیح نەرم ونیان بوو لە گفتۆگردن لەگەڵیدا، ئەمیش بۆئەوەى ئامۆژگاریەکە وەربگرێت وسەرەنجامی حاڵی باش بێت، بۆیە ڕوخسەتی لێی وەرگرت بۆئەوەى ئامۆژگاریەکی بکات سەبارەت بەو سوپایەى کە دەیەوێت بینێرێت بەرەو مەککە، وپێی ووت کە ئەو دڵنیایە سەبارەت بە ڕاستی ودروستی ئەم فەرموودەیە چونکە بە گوێیەکانى خۆی گوێی لێبووە وبە چاوەکانی بینیوویەتی کاتێک کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی وبە جوانی لێی تێگەیشتووە، ئەبو شورەیح ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی دواتری ڕزگارکردنی (فەتحی) مەککەدا؛ حەمد وسوپاسی خودای کرد وستایشی کرد، وپاشان فەرمووی: (خواى گەورە مەککەى بە پیرۆز وبە حورمەت داناوە -واتا: هەندێک کردەوەى دیاریکراو تێیاندە حەرامە بکرێن کە لە شوێنی تردا ئاساییە ئەنجامبدرێن-): لەو کاتەی خودا ئاسمانەکان وزەوی دروستکرد مەککە بەردەوام شوێنێکی پیرۆز وبە حورمەت ومەزن بووە، وحورمەت بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە لە لایەن خەڵیکەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە هەروەکو حەرامبوونی شوێنی تایبەت وەکو سەرچاوەکانى ئاو خواردن ولەوەڕگا وشوێنی تایبەتی تر، بەڵکو خودا بڕیاری لەسەر حورمەتی داوە بۆئەوەى ئەم حەرامکردنە زۆر بە مەزن دابنرێت، ئەگەر حەرامکردنەکە خودا بڕیاری لەسەر دابێت ولە مێژەوە هەبوو بێت بۆیە دروست نییە بۆ کەسێک باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت -ئەگەر بیەوێت پارێزگاری لە ئیمانەکەى بکات- نابێت خوێنی تێدا بڕێژێت، ونابێت هیچ دارێکی تێدا ببڕێتەوە، وئەگەر کەسێک ویستی ڕوخسەت بۆ خۆی وەربگرێت بەهۆی ئەوەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- جەنگی تێدا بەرپاکرد، بڵێن: تۆ وەکو پێغەمبەری خودا نیت -صلى اللە علیە وسلم-، خودا ڕوخسەتی دا بە پێغەمبەرەکەى وڕوخسەتی بە تۆ نەداوە، وجەنگ بەرپاکردنی تێدا حەڵاڵ نەکراوە بەڵکو تەنها بۆ ماوەیەک لە ڕۆژدا بوو بە پێی پێویست، وحورمەت وپیرۆزیەکەى گەڕایەوە لە ئەمڕۆدا هەروەکو حورمەت وپیرۆزی بوونی لە دوێنێدا، با ئەو کەسانەى ئامادەن؛ بیگەیەنن بە ئەو کەسانەى ئامادە نین. ئەبو شورەیح ووتی: بۆیە بە تۆم ڕاگەیاند ئەی ئەمیر، چونکە ئامادەی ئەو وتارەی پێغەمبەری خودا بووم -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی ووتیان بە ئەبو شورەیح: (عەمروی کوڕی سەعید) چی بە تۆ ووت؟ ئەویش (ئەیی شورەیح) ووتی: پێمی ووت: (من لە تۆ باشتر ئەوە دەزانم ئەی ئەبو شورەیح، مەککە پەناى کەسی تاوانکەر وبکوژی هەڵهاتوو وخیانەتکەر -دز وفێڵباز- نادات): عەمرو کوڕی سەعید بە ڕای خۆی پێچەوانەى ئەم فەرموودەیە ڕەفتاری کرد، وسوپاکەى نارد بۆ جەنگان دژی ئیبن زوبەیر.

التصنيفات

ئادابەکانی فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە