ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت

ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیماندار لە یەک کونەوە دوو جار پێوەى نادرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیماندار لە یەک کونەوە (شوێنەوە) دوو جار پێوەى نادرێت، واتا لە هەمان شوێن وحاڵەتەوە دوو جار تووشی کێشە وناڕەحەتی نابێت، بۆیە پێویستە مسوڵمان هۆشدار و بەئاگا بێت ولە کاتی بێ ئاگابوونیدا تووش نەبێت وهەڵبخەڵەتێت.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان