مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە

مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە» ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: «باخی میوەکان».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (مسوڵمان ئەگەر سەردانی برای مسوڵمانی بکات ئەوا لە خورفەیەکی بەهەشتدایە هەتاوەکو دەگەڕێتەوە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا خورفە چییە لە بەهەشتدا؟ فەرمووی: باخی میوەکان): واتا ئەو بەردەوام لە میوەکانى بەهەشت دەکاتەوە لە ماوەی دانیشتنی لەگەڵ ئەو نەخۆشەدا، ئەوەی پاداشتەی سەردانیکاری نەخۆش دەستی دەکەوێت چواندی بە ئەو کەسەی بەرهەمى میوەی باخەکانی دەستدەکەوێت، ووتراوە: مەبەست لێرەدایە ڕێگایە، واتا ئەو کەسەی سەردانی نەخۆش دەکات لە ڕێگایەدا دەڕوات کە بەرەو بەهەشت دەیبات، وڕاڤەى یەکەم لە پێشترە. ودانیشتن لە لای نەخۆش جیاوازە بە پێی حاڵەتەکان وکەسەکان، لەوەیە دانیشتن لە لای نەخۆش داواکراو بێت، ولەوەیە داواکراو نەبێت، ئەگەر زانرا کە نەخۆش ئاسوودەیە بە مانەوەى ئەم کەسە لە لای؛ وپێی خۆشە ماوەیەکی زیاتر بمێنێتەوە ئەوا باشتر وایە زیاتر لە لای بمێنێتەوە، وهەروەها بە پێچەوانەشەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەردانیکردنی نەخۆش