بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا

بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- : «بە لای هەندێک منداڵدا تێپەڕی وسەلامی لێیان کرد، ووتی: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمە ئەنجامدەدا»

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

فەرموودەکە ئامۆژگاریکردنی تێدایە بە سادە بوون وسەلام کردن لە خەڵکی، وئەمیش سادە بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات، وسەلامی لە منداڵەکان دەکرد کاتێک بە لایاندا تێپەڕ دەبوو، وهاوەڵانیش وەکو ئەو کردەوەیان دەکرد -ڕەزای خوایان لێبێت-، ولە نێویانیشدا ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک بە لای منداڵەکاندا تێپەڕ بووایە سەلامی لێدەکردن، کاتێک بەرەو بازاڕ دەچوو وئەوان یاریان بکردایە سەلامی لێدەکردن ودەیووت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجامدەدا، واتا سەلامی لە منداڵان دەکرد، وئەمیش لە نیشانەى سادە بوون وڕەوشت جوانیە، وپەروەردە وفێرکردن وڕێنموێنی کردنە لەسەر ڕەوشتی سەلامکردن، وبۆ ڕێزگرتن وڕاکێشانی دڵی منداڵانە ئەگەر لەم تەمەنەدا هەست بکەن گرنگیان پێدەدرێت لە لایەنی کەسانی دیندار وچاکەوە ئەوا زیاتر ئاینەکەیان خۆشدەوێت.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن