ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە

ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە

لە ئەبی ئومامە ئیاس کوڕی سەعلەبەی ئەنساڕی حارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژێکیان باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتان بیستووە؟ ئایا نەتان بیستووە؟ سادە بوون لە ئیمانەوەیە، سادە بوون لە ئیمانەوەیە»، گێڕەرەوەى فەرموودەکە دەڵێت: واتا سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا.

[حەسەن لغیره] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]

الشرح

جارێکیان کەسانێک لە هاوەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی (ڕازاوەیی) دونیایان کرد لە کاتی ئامادەبوونی ئەو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: (ئایا نەتان بیستووە؟)؛ واتا گوێبگرن وئەمەی دووبارە کردەوە، سادە بوون لە پۆشاک وحاڵدا لە ڕەوشتی ئەهلی ئیمانە، وئیمان هاندەرە بۆئەوەى مرۆڤ سادە بێت لە پۆشاک وحاڵیدا، وجلی ناوازە وبەناوبانگ بوون لەبەر نەکات.

التصنيفات

ڕەوشتە جوانەکان