هەر ئافرەتێک ئازاری مێردەکەى بدات؛ خێزانەکەى لە حۆریەکان (حور العین) دەڵێت: ئازاری مەدە خودا لەناوت ببات! ئەو لای تۆ میوانە نزیکە لەوەى جێت بهێڵێت بەرەو لای ئێمە

هەر ئافرەتێک ئازاری مێردەکەى بدات؛ خێزانەکەى لە حۆریەکان (حور العین) دەڵێت: ئازاری مەدە خودا لەناوت ببات! ئەو لای تۆ میوانە نزیکە لەوەى جێت بهێڵێت بەرەو لای ئێمە

لە موعازی کوڕی جەبەلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر ئافرەتێک ئازاری مێردەکەى بدات؛ خێزانەکەى لە حۆریەکان (حور العین) دەڵێت: ئازاری مەدە خودا لەناوت ببات! ئەو لای تۆ میوانە نزیکە لەوەى جێت بهێڵێت بەرەو لای ئێمە».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی قسەی حۆریەکان (حور العین) دەکات سەبارەت بە ئەو ئافرەتەى ئازاری مێردەکەى دەدات لە دونیادا، ئەم مێردە میوانە لە دونیادا لە لای ئەو ونزیکە لەوەى جێی بهێڵێت وبچێت بەرەو لای خێزانەکانى لە بەهەشتدا.

التصنيفات

مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان