پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)،

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وئەبو بەکر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)، وعومەر جەڵدەى لێدا ودووری خستەوە (لە خاکی خۆی)».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سنووری شەرعی (حەددی) جێبەجێکرد لەسەر زیناکەرێک کە هاوسەرگیری نەکردبێت بە لێدانى سەد جەڵدە (شەلاق) ودوورخستنەوە لە شوێنی نیشتنەجێبوونی بۆ ماوەى یەک ساڵ، وئەبوبەکر وعومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت- هەمان شتیان ئەنجامدا، ئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى دوورخستەوە لە شوێنی نیشتەجێبوون -شارەکەى- (التغریب) بەشێکە لە سزادانى زیناکەر وتەواوکاریەتی، وهەڵنەوەشاوەتەوە (نەسخ نەکراوەتەوە)؛ چونکە لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر جێبەجێ دەکرا.

التصنيفات

سنووری زینا (حەددی زینا)