ئەی پێغەمبەری خودا، خاکێکم دەستکەوت (بوو بە موڵکی من) لە خەیبەر، هەرگیز سامانێکم لە لا نەبووە لەوە بە نرختر بێت، ئایا چی فەرمانێکم پێدەکەیت سەبارەتی؟ فەرمووی: ئەگەر…

ئەی پێغەمبەری خودا، خاکێکم دەستکەوت (بوو بە موڵکی من) لە خەیبەر، هەرگیز سامانێکم لە لا نەبووە لەوە بە نرختر بێت، ئایا چی فەرمانێکم پێدەکەیت سەبارەتی؟ فەرمووی: ئەگەر بتەوێت بنچینەى (دەستکەوتەکە) دەهێڵیتەوە (وەکو وەقف)، و(بەرهەمەکەى) دەکەیتە خێر

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: عومەر خاکێکی دەستکەوت (بوو بە موڵکی) لە خەیبەر، هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى فەرمانى پێبکات (سەبارەت بە ئەم خاکە)، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، خاکێکم دەستکەوت (بوو بە موڵکی من) لە خەیبەر، هەرگیز سامانێکم لە لا نەبووە لەوە بە نرختر بێت، ئایا چی فەرمانێکم پێدەکەیت سەبارەتی؟ فەرمووی: «ئەگەر بتەوێت بنچینەى (دەستکەوتەکە) دەهێڵیتەوە (وەکو وەقف)، و(بەرهەمەکەى) دەکەیتە خێر». دەڵێت: کردی بە خێر، بەڵام نابێت بفرۆشرێت، ونابێت وەکو دیاری ببەخشرێت، ونابێت بکرێتە میرات. دەڵێت: عومەر کردی بە خێر لەسەر هەژار، وکەسە نزیکەکان، وبەندەکان، ولە پێناو خواى گەورە، وبۆ ڕێبوارەکان، ومیوانەکان، وڕێگەپێدراوە لەوەى بەڕێوەى دەبات لێی بخوات بە مامناوەندی وبەشی هاوڕێکەى بدات، بەڵام هەوڵی ئەوە نەدات بەهۆیەوە دەوڵەمەند بێت. ولە گێڕانەوەیەکدا: بەرهەمەکەى خەزن نەکات بە مەبەستی ئەوەى دەوڵەمەند بێت.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (عومەر خاکێکی دەستکەوت -بوو بە موڵکی- لە خەیبەر): لێرەدا ئیبن عومەر دەڵێت، عومەر کە باوکێتی ئەمیش وەکو بێڕێزی دانانرێت چونکە بەرامبەر بە باوکی نەیوتووە بەڵکو دەیگڕێتەوە بۆ کەسانێکی تر وبۆ ڕوونکردنەوەى حوکمێکی شەرعیە، وناوهێنانى باوک بەناوى خۆی دەگەڕێتەوە بۆ داب ونەریتی خەڵکی ئەو ناوچەیە، عومەر خاکێکی دەستکەوت (بوو بە موڵکی) لە خەیبەر لە سەد پشک پێکهاتبوو ئەمیش بەهۆی چاکی وباشی ئەو خاکە، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پێشبڕکێیان دەکرد بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان بە شێوەیەکی گشتی وهەروەها ئەو کردەوە چاکانەش کە دەمێننەوە لە پاش مردن، ئیمامی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمیش وەکو هیوایەک بۆ بەدەستهێنانى ئەو چاکە باسکراوە، کە خواى گەورە دەفەرموێت: {لَنْ تَنَالوا البِرً حَتًى تُنْفِقُوا مِمًا تُحِبونَ} [آل عمران: 92] واتە: {ئێوە ھەرگیز بە خێر وچاکە ناگەن (وە دەسگیرتان نابێت) تا نەیبەخشن ھەندێک لەو داراییەی کە خۆشتان دەوێت}، داواى ڕێنموێنی لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات لە شێوازى مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم خاکە بۆئەوەى وەکو خێر بیبەخشێت لە پێناوى خواى گەورە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆ کرد بە باشترین شێوازەکانى خێرکردن، ئەویش ئەوەیە بنچینەى (خاکەکە) دەهێڵێتەوە (وەکو وەقف) لە لای خۆی، بۆیە ئیمامی عومەریش خاکەکەى وەکو (وەقف) دانا، نە دەفرۆشرێتەوە ونە وەکو دیاری دەبەخشرێت، ونە دەبێتە میراتیش یان جگە لەمانە لە بەکارهێنانەکان کە دەبێتە هۆی گواستنەوەى خاوەندارێتی (موڵکیەتی) ئەم خاکە بۆ کەسێکی تر، بەڵکو بەرهەمەکەى دەکرێت بە خێر ودەبەخشرێت بە هەژاران وکەسە نزیکەکان، ویان بەهۆیەوە بەندە (کۆیلە) ئازاد دەکرێت، یان دیەی پێدەدرێتەوە لەسەر ئەوانەى واجبە لەسەریان دیە بدەن، ویارمەتی موجاهیدانی پێدەدرێت کە جیهاد دەکەن لە پێناو سەرخستنی وشەی خواى گەورە (سەرخستنی ئاینی ئیسلام)، وبەرهەمەکەى دەبەخشرێت بە ڕێبوارانیش ئەوانەی خۆراک وقوتیان پێنەماوە لە سەفەریاندا بۆ خاکێکی تر، وهەروەها دەبەخشرێت بە میوانەکان؛ چونکە ڕێزگرتن لە میوان لە ئیمانەوەیە، ئەو کەسەی خاکەکە بەڕێوە دەبات وخزمەتی دەکات؛ ئەوا دروستە بۆی لە بەرهەمەکانى خاکەکە بخوات بەڵام بەشێوەیەکی مامناوەند وبە پێی پێویست، ولێی دەبەخشێت بە هاوڕێیانی؛ بەبێ ئەوەى بەرهەمەکانى بەکاربهێنێت بۆ خۆ دەوڵەمەند کردن، چونکە ئەم خاکە دانراوە بە خەرجکردنی لە ڕێگای خێر وچاکەکاری، نەک بۆ خۆ دەوڵەمەندکردن وپارە پەیداکردن، تێبینیەک: (وەقف) ئەوەیە مسوڵمان سامانێکی جا هەرشتێک بێت دەیبەخشێت بە لایەنێک لە لایەنەکان؛ بۆئەوەى بەڕێوەى ببەن، بۆ نمونە خاکێک بەروبوومی کشتوکاڵی هەیە، ئەو لایەنە بەرهەمەکانى وەکو خێر دەبەخشێت بە هەژاران وپێویستان، وبنچینەی خاکەکە (شتەکە) دەمێنێتەوە ونابێت بفرۆشرێت وبە دیاری ببەخشرێت یان ببێتە میرات.

التصنيفات

وەقف کردن (ڕاگیری کردن)