پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بکات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بگات وماچی بکات؟…

پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بکات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بگات وماچی بکات؟ فەرمووی: نەخێر، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: بەڵێ

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسێکمان ئەگەر بگات بە براکەی یان هاوڕێکەى ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە (وەکو ڕێز لێگرتنێک)؟ فەرمووی: «نەخێر»، پیاوەکە ووتی: باوەشی پیا بکات وماچی بکات؟ فەرمووی: «نەخێر»، پیاوەکە ووتی: ئایا دەستی بگرێت وتەوقەی لەگەڵدا بکات؟ فەرمووی: «بەڵێ».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خۆ چەماندنەوە وەکو ڕێزگرتنێک لە کاتی گەیشتن بە برای مسوڵمان، فەرمووی: نابێت خۆی بچەمێنێتەوە، پرسیارکار ووتی: ئایا باوەشی پیا بکات وماچی بکات بەڵام خۆی بۆ نەچەمێنێتەوە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: نەخێر، پرسیارکار ووتی: ئایا تەوقەی لەگەڵدا بکات، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بەڵێ. ئەمە لە کاتی گەیشتن بە یەکتر ئەگەر ڕۆژانە بە یەکتر بگەن ولە یەک شاردا بن، بەڵام هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە دروستە باوەشکردن ودەست لە ملکردنی برای مسوڵمان ئەگەر لە سەفەر گەڕابێتەوە، بەڵام ماچکردن هیچ بەڵگەیەکی لەسەر نەهاتووە وکارێکی باش نییە هەرچەندە زۆریش باوە لە نێوان مسوڵماناندا وزیانی خراپیشی هەیە لە ڕووی تەندروستیەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی سەلام کردن ومۆڵەت وەرگرتن