هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە

هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بانگەشە بکات بۆئەوەى (کوڕی) یەکێکی ترە جگە لە باوکی (ڕاستەقینەى) خۆی -ولە کاتێکدا دەزانێت ئەوە (بانگەشەی بۆ دەکات) باوکی نییە-؛ ئەوا بەهەشت حەرامە لەسەر ئەم کەسە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە هاتووە بۆ ئاگادارکردنەوە لەسەر کردەوەیەک کە خەڵکی لە سەردەمی جاهیلیەت (لە پێش ئیسلامدا) دەیانکرد؛ ئەویش بریتی بوو لەوەى کەسێک بانگەشەی دەکرد کەسێکی تر باوکیەتی جگە لە باوکی ڕاستەقینەى خۆی سەرەڕای ئەوەیشی دەیزانی ئەم بانگەشەیەى درۆیە وحەڵاڵ نییە بۆ هیچ کەسێک ئەم کارە ناڕەوایە بکات، مرۆڤ دەبێت لە ڕووی ڕەچەڵەکەوە خۆی بداتە پاڵ باوکی وباوباپیرانی ڕاستەقینەى خۆی، بۆ نمونە ئەگەر باوکی لە هۆزێکی دیاریکراو بوو وکەسەکە پێی وا بوو ئەم هۆزە گرنگی وناوداری کەمترە لە هۆزێکی تر؛ بۆیە دەڕوات خۆی دەداتە پاڵ هۆزە بەهێزەکە بۆئەوەى ڕەچەڵەکی ناودار بێت وخەڵکی تانەى لێنەدەن بەهۆی هۆزە ڕاستەقینەکەى، هەرکەسێک ئەم کارە بکات؛ هەڕەشەى لێکراوە بە قەدەغەکردنی لە چوونە بەهەشت.

التصنيفات

نەفرین کردن (اللعان)