هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە

هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە فەزڵی وپاداشتی ئەوەى کەسەی تێدایە کە ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو دەبێت، خواى گەورە لە دۆزەخ ڕزگاری دەکات ولێی دووری دەکاتەوە وەکو دووری وپانتایی نێوان ئاسمان وزەوی.

التصنيفات

فەزڵی ڕۆژووگرتن