إعدادات العرض
هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහලالشرح
هەر پیاوێک تواناى جەنگان وجیهاد کردنی هەبێت لە پێناو خواى گەورە بگاتە کاتی سەرەمەرگی وئەنجامی نەدابێت یان لە نەفسی خۆیدا باسی نەکردبێت وبیری لێنەکربێتەوە یان بە پەرۆش وپێداگیر نەبووبێت بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە ئەوا ئەم کەسە شتێک لە دووڕوویی (نیفاقی) تێدایە، ولە نیشانە ئاشکراکانی کەسانی بە پەرۆش بۆ جیهاد وتێکۆشان لە پێناو خواى گەورە بریتیە لە ئامادەکردنی کەرەستەکانى جەنگ، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَوۡ أَرَادُواْ ٱلۡخُرُوجَ لَأَعَدُّواْ لَهُۥ عُدَّةٗ}[التوبة: 46]، واتە: {ئەگەر بیان ویستایە دەربچن (بۆ جیھادکردن) ئەوا ھۆ وکەرەستەی پێویستیان بۆ ئامادە دەکرد (لە وڵاخ وچەک وتفاقی جەنگ)}، کاتێک دەفەرموێت: (لەسەر سیفەتێکی دووڕویی (نیفاق) مردووە): واتە لەسەر جۆرێک لە جۆرەکانى دووڕوویی (مونافیقێتی - نیفاق) مردووە، واتا: ئەوەى لەسەر ئەمە بمرێت ئەوا خۆی چواندووە بە مونافیقەکان وئەوانەى لە جیهاد وتێکۆشان دوا دەکەن، وئەوەى خۆی بچوێنێت بە کەسانێک ئەوا لە ئەوانە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێک نیەتی جیهاد وتێکۆشانی هەبێت لە پێناو خواى گەورە. ومەبەستیش لە جەنگان وجیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە دەبێت بە پێی ئەو مەرجانە بێت کە لە شەریعەتدا باسکراوە، ئەگەر ئەو مەرجانە هاتە دی ئەوا جیهاد دەکرێت، ئەگەر نا ئەوا پێویستە نیەت هەبێت هەتا هۆکارەکانى جیهاد کردن ئامادە دەبێت.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن