إعدادات العرض
خواى گەورە فەرمووی: ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی)…
خواى گەورە فەرمووی: ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) دوو باڵ لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من بە خێرایی بەرەو لای دێم
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە فەرمووی: «ئەگەر بەندەکەم (هێندەى) بستێک لە من نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەى) باڵێک لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) باڵێک لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من (هێندەی) دوو باڵ لێی نزیک دەبمەوە، وئەگەر (هێندەى) دوو باڵ لێم نزیک بێتەوە؛ ئەوا من بە خێرایی بەرەو لای دێم».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Русскийالشرح
ئەگەر بەندە هێندەى بستێک لە پەروەردگار نزیک بێتەوە؛ ئەوا خواى گەورە هێندەى باڵێک لەو بەندەیە نزیک دەبێتەوە، وئەگەر بەندە زیاتر لەوەى پێشوو لە خودا نزیک بێتەوە؛ ئەوا خواى گەورە زیاتر لەمەى دواتریش لە بەندە نزیک دەبێتەوە، وئەگەر بەندە بێت بۆ لای پەروەردگاری ئەوا خواى گەورە بە خێراتر بۆ لای ئەو دێت، ونزیک بوون وهاتن دوو سیفەتی خواى گەورە وجێگیرکراون لە بەڵگەکانى قورئان وسونەتدا؛ باوەڕمان پێیان هەیە بە بێ لێکدانەوەى چۆنیەتی وبە بێ چواندنی بە بوونەوەرەکان وبە بێ پەکخستنی واتا ڕاستەقینەکەى وبە بێ لادانى لە واتا ڕاستەقینەکەى.التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا