إعدادات العرض
هەرکەسێک لە غوڵامەکەى بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات
هەرکەسێک لە غوڵامەکەى بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێکەوە کە نەیکردووە؛ کەفارەتەکەى ئەوەیە ئازادی بکات». *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
هەرکەسێک لە غوڵامەکەى* بدات یان زلەى لێبدات بەهۆی شتێک یان سەرپێچیەک کە شایستە بێت سنووری لەسەر جێبەجێ بکرێت وتەمبێ بکرێت لەکاتێکدا غوڵامەکە ئەو سەرپێچیەى نەکردبێت؛ کەفارەتی ئەم لێدانە ئەوەیە کە غوڵامەکە ئازاد بکات چونکە ئەم لێدانە تاوان وسەرپێچیە بۆیە کەفارەتەکەیشی ئەوەیە ئازادی بکات. *(غوڵام: واتە کوڕە منداڵی خزمەتکار -بەندە یان کۆیلە-یشی پێدەووترێت)التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان