إعدادات العرض
لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ…
لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە
لە ئوسەید کوری ئوسەیدی تابیعی، لە ئافرەتێک لەوانەى بەیعەتیاندا بە (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەڵێت): «لەو شتانەى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی سەبارەت کردین: سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەین لە هەر چاکەیەکدا، وچڕنووک لە دەموچاومان نەدەین، وهاوار نەکەین -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی-، وجلەکانمان نەدڕین، وقژمان پەرش وبڵاو نەکەینەوە».
[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Русскийالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمانى وەردەگرت لە هاوەڵە ئافرەتەکان؛ بەوەى سەرپێچی فەرمانەکانى نەکەن؛ ولەوانەش لە کاتی ناخۆشی وکارەساتدا: چڕنووک لە دەموچاویان نەدەن ولە خۆیان نەدەن، وهاوار نەکەن ودەنگیان بەرز نەکەنەوە -بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر قەزا وقەدەری خواى گەورە- چونکە ئەمە نیاحەیە ولە شەریعەتدا نەهی لێکراوە، وجلەکانیان نەدڕن، وقژیان پەرش وبڵاو نەکەنەوە، چونکە ئافرەتان زۆرجار لە کاتی ناخۆشی ومردنی کەسێکی نزیکیان ئەمە دەکەن، ئەمانە هەمووی نەهی لێکراوە وحەرامە لە شەریعەتدا.