إعدادات العرض
1- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- بە خانوویەک لە بەهەشتدا کە لە مرواری ناوبۆش دروستکراوە، نە قسەی ناڕەوا، و نە ماندووبوونی تێدایە
2- ئەی عائیش، ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات، ووتم: وعليه السلام ورحمة الله وبركاته، ئەوەى تۆ دەیبینی؛ من نایبینم
3- زۆر لە پیاوان پێگەیشتوون وکامڵبوون، بەڵام هیچ لە ئافرەتان پێنەگەیشتن وکامڵ نەبوون جگە لە: ئاسیەى هاوسەری فیرعەون، ومەریەمی کچی عیمران، وفەزڵ وپلەپایەی عائیشە بەسەر ئافرەتانەوە وەکو فەزڵی نانەوڵاوە بەسەر خواردنەکانى ترەوە
4- حاڵ وباروگوزەرانتان لەو شتانەیە کە تووشی نیگەرانی کردووم لە پاش خۆم، وکەس ناتوانێت ئارام بگرێت لەسەرتان؛ تەنها ئەوانەى لەڕاستیدا ئارامگرن