پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە تەواو بوو وخەڵکی چاوەڕوانى سەلامدانەوەى بوون، بە دانیشتەوە تەکبیرەی کرد ودوو جار سوجدەی برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە وپاشان سەلامی دایەوە

لە عبداللەی کوڕی بوحەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو، دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ کردن ولە دوو ڕکاتی یەکەمدا هەستایەوە، ودانەنیشت (بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات-) وخەڵکیش لەگەڵ ئەو هەستانەوە، هەتاوەکو کاتێک نوێژەکە تەواو بوو وخەڵکی چاوەڕوانى سەلامدانەوەى بوون، بە دانیشتەوە تەکبیرەی کرد* ودوو جار سوجدەی برد پێش ئەوەى سەلام بداتەوە وپاشان (پاش دوو سوجدەکە) سەلامی دایەوە». *(تەکبیرەی کرد: واتە ووتی -الله أکبر-)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا پێشنوێژی بۆ هاوەڵان کرد، وکاتێک دوو ڕکاتی یەکەمی ئەنجامدا یەکسەر هەستایەوە ودانەنیشت بۆ خوێندنی تەشەهودی -تەحیاتی- یەکەم، ونوێژخوێنەکانیش لە پشتیەوە هەستانەوە. هەرکاتێک دوو ڕکاتەکەى تری ئەنجامدا، ودانیشت بۆ خوێندنی تەشەهود -تەحیات- وتەواوى کرد، وخەڵکی چاوەڕێ بوون بۆ ئەوەى سەلام بداتەوە، بەڵام بە دانیشتنەوە تەکبیرەی کرد و دوو سوجدەی برد وەکو سوجدە بردنی ناو نوێژ پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، وئەم دوو سوجدەش بریتین لە (سوجدە سەهو)، وپاشان سەلامی دایەوە، وئەم (سوجدەی سەهوە) جێگای ئەو تەشەهودە -تەحیاتە- دەگرێتەوە کە لە ڕکاتی دووەمدا نەخوێندرا.

التصنيفات

کڕنووش بردنی: هەڵەکردن لە نوێژ -السهو- وقورئان خوێندن وسوپاسکردن