إعدادات العرض
هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە…
هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت یان شوێنەواری ئازار وزیانێک (بە لاشەیەوە) بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وشوێنی برینەکە (زیاتر لەوەى پێشوو) خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگی وەکو زەعفەرانە، وبۆنی وەکو میسکە
لە موعازەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورەدا بجەنگێت (بە ماوەى) نێوان دوو دۆشینی لەسەر یەکی وشترێک؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە واجب دەبێت، وهەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێـت یان شوێنەواری ئازار وزیانێک (بە لاشەیەوە) بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وشوێنی برینەکە (زیاتر لەوەى پێشوو) خوێنی لێوە دەردەچێت: ڕەنگی وەکو زەعفەرانە، وبۆنی وەکو میسکە».
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Русскийالشرح
هەر مسوڵمانێک لە پێناوى خواى گەورە بجەنگێت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە ئەگەرچیش ماوەی ئەو جیهاد کردنەی لە پێناوى خواى گەورە هێندە کەم بێت وەکو ماوەى نێوان دوو دۆشینی ئاژەڵێک بێت لەسەر یەک کە ماوەی نێوانیان زۆر کەم بێت، بە جۆرێک پاش دۆشینی یەکەم وازى لێبهێندرێت بۆئەوەى بێچووەکانى لە شیرەکەى بخۆن پاشان جارێکی تر بیدۆشێت، و هەرکەسێک لە پێناو خواى گەورە بریندار بکرێت یان لەسەر ئەسپەکەى بکەوێت یان شمشێر لێی بدات وجگە لەمانە ئەگەرچیش برینەکە کەم بێت؛ ئەوا لە ڕۆژی قیامەتدا دێت وبرینەکەى بە زۆری خوێنی لێوە دەردەچێت، ڕەنگی خوێنەکە وەکو ڕەنگی زەعفەرانە وبۆنێکی لێوە دەردەچێت وەکو بۆنی میسک وایە.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن