إعدادات العرض
پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
لە ئەبی قەتادەوە حاریسی کوڕی ریبعیەوە -رەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەستا لە ناویان، وباسی جیهاد کردنی بۆیان کرد لە پێناو خوای گەورە، وباسی ئەوەی کرد کە باوەڕ وئیمان هێنان بە خوای گەورە لە باشترینی کردەوەکانە، وپیاوێک هەستا و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناوی خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵێ، ئەگەر بکوژرێیت لە پێناو خوای گەورە، کە تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت». پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «چیت ووت؟» پیاوەکە ووتی: پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بەڵی، ئەگەر تۆ ئارامگر بیت وداوای پاداشت لە خوای گەورە بکەیت، وبەرەو جەنگ بچیت وڕا نەکەیت، مەگەر قەرز نەبێت، چونکە جبریل -علیه السلام- ئەمەی پێ ووتم».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Kiswahili Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هەستا لە نێو هاوەڵان و وتاری دا، باسی ئەوەی کرد کە جیهاد وتێکۆشان بە بەرزکردنەوەی وشەی خوای گەورە (سەرخستنی ئیسلام) وباوەڕهێنان بە خودا باشترین کردەوەکانن، پیاوێک هەستا وپرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: ئەگەر کوژرام لە پێناو سەرخستنی وشەی خوای گەورە (سەرخستنی ئیسلام) ئایا خوای گەورە لە تاوانەکانم خۆش دەبێت؟، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک کە کوژرایت ئارام بگریت لەسەر ئەوەی کە تووشت بووە، ودڵسۆز بیت بۆ خوای گەورە، وڕا نەکەیت لە گۆڕەپانی جیهاد، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی قەرزی کرد، وئاگاداری دا سەبارەت بەوەی کە جیهاد وشەهید بوون نابنە هۆی لێخۆشبوون لە مافەکانی نەوەکانی ئادەم.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن