پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە

لە ئەبی هورەیرە وعبداللە کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە*». *(کوندە: وەکو مەشکە وایە بۆ ئاوخواردنەوە بەکاردێت ولە پێستی ئاژەڵ دروستدەکرێت)

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە ئەمیش بۆ خۆپاراستن لە تووشبون بە زیان کە لەوەیە لە نێو ئەو گۆزەیە یان کوندەیە هەبێت، چونکە لە کاتی خواردنەوەى هیچ نابینێت، وباشتر وایە ئاوەکە یان هەرخواردنەیەکی تر بخاتە نێو پەرداخێکە وباش تێی بڕوانێت بۆئەوەی لە شتی زیانبەخش پاکی بکاتەوە.

التصنيفات

ئادابەکانی خواردن وخواردنەوە