خواى گەورە دەفەرموێت: من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵنێت بە یادکردنم

خواى گەورە دەفەرموێت: من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵنێت بە یادکردنم

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: خواى گەورە دەفەرموێت: «من لەگەڵ بەندەکەمدام ئەگەر زیکر ویادی من بکات ولێوەکانی بجووڵێنێت بە یادکردنم».

[صەحیحە لغیره] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هەرکەسێک یادی خودا بکات ئەوا خودا نزیکە لەو کەسە، و لەگەڵ ئەودا دەبێت لە هەموو کاروبارێکیدا، بۆیە سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات ویارمەتی دەدات ونزاکانى وەڵام دەداتەوە. ولە فەرموودەیەکی تردا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: خواى گەورە دەفەرموێت: (أنا عند ظن عبدي بي وأنا معه إذا ذكرني، فإن ذكرني في نفسه ذكرته في نفسي، وإن ذكرني في ملأ ذكرته في ملأ خير منهم)، واتە: (من بە گوێرەی گومانی بەندەکەمم بە من، من لەگەڵ بەندەکەمم کە زیکر ویادی من بکات، ئەگەر بەندەکەم یادی من بکات لە نەفسی خۆیدا ئەوا من یادی ئەو دەکەم لە نەفسی خۆمدا، وئەگەر باس ویادی من بکات لە شوێن وکۆڕ ودانیشتنێکدا بکات ئەوا من لە شوێنێکی خێرتر لەو شوێن ودانیشتنە باسی ئەو دەکەم).

التصنيفات

فەزڵی زیکر کردن