مامەڵەکردنی ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە

مامەڵەکردنی ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەشعەرییەکان کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچێت لە کاتی غەزادا (هەڵمەتی جەنگ وڕزگارکردندا)، یان خواردنی منداڵەکانیان کەم ببێتەوە لە مەدینەدا، ئەوەى هەیان بوو لە یەک جلدا کۆیان دەکردەوە، وپاشان بە یەکسانی لە نێوان خۆیان دابەشیان دەکرد، ئەوان لە منن ومنیش لە ئەوانم».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەشعەریەکان کە قەومی ئەبی موسا بوون -ڕەزای خوای لێبێت- کاتێک خواردنیان بەرەو نەمان بچووایە یان لە کاتی غەزا وجیهاد بووایەن، ئەوەى هەیان بوو لە خۆراک لە یەک پارچە قوماشدا کۆیان دەکردەوە ولە نێوان خۆیان بە یەکسانی دابەشیان دەکرد، بۆیە شایستەی ئەوە بوون کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەتیان بفەرموێت لە منن ئەمیش وەکو ڕێزگرتنێک لێیان وخۆشەویستیەک بۆیان، وئەویش لە ئەوانە لە ئەم ڕەوشتە مەزنە لە بەخشین وگوێڕایەڵیکردن بۆ فەرمانەکانی خودا.

التصنيفات

شەریکایەتی, کۆمەڵگای مسوڵمان