پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-« سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە* حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە**، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە».*(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)، **(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر بێت کە حەرامە مارەکردنیان)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە کچی حەمزە بخوازێت کە ئامۆزای هەردوویانە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە حەڵاڵ نییە بۆی مارەی بکات، چونکە کچی برایەتی لە شیرپێدانەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وحەمزە -ڕەزای خواى لێبێت- شیریان خواردووە لە (سویبە:ثوبیة) کە خزمەتکاری ئەبو لەهەب بووە، بۆیە بوو بە برای لە شیرپێدانەوە (برای شیری)، ودەبێتە مامی کچەکەى حەمزە، وهەرکەسێک بەهۆی ڕەچەڵەک* حەرام بێت: بەهۆی شیرپێدانیشەوە** حەرام دەبێت. *(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر کە حەرامە مارەکردنیان)، **(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)

التصنيفات

حەرامکراوەکانی مارەبڕین, شیردان