إعدادات العرض
1- نابێـت ئافرەت وپوری (لە باوکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا، ونابێـت ئافرەت وپوری (لە دایکیەوە) پێکەوە کۆ بکرێنەوە لە مارەیی کردندا
2- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە