بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود

بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: «ئەگەر بمت بینیایە دوێنی ئەمشەو چۆن گوێم بۆ خوێندنەوەکەت ڕادەگرت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک گوێی لێبوو بە جوانى وتەجویدەوە (بە پێی ئەحکامەکانى خوێندنەوەى قورئان) قورئان دەخوێنێت؛ پێی فەرموو: (بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود). واتا دەنگت وەکو دەنگی داود خۆشە لە خوێندنی قورئان، چونکە پێغەمبەر داود -علیه السلام- لە کاتی زیکر وخوێندنەوەى کێـبەکەیدا زۆر دەنگی بەرز وخۆش بوو، خواى گەورە سەبارەتی دەفەرموێت: {وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًا ۖ يَـا جِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ} [سبأ: 10] واتە: {سوێند بە خودا بەڕاستی لە لایەن خۆمانەوە فەزڵ وبەھرەیەکی گەورەمان بە داود بەخشیبوو ئەی چیا وباڵندەکان لەگەڵ داود زیکر وتەسبیحاتی خوا بکەن وە ئاسنمان بۆ نەرم کردبوو}، ولێرەدا ووتراوە (بنەماڵی داود) لە زمانى عەرەبی وشەى (آل) بە مانای کەسەکە خۆیشی دێت؛ چونکە هیچ یەکێک لە بنەماڵەکەى داود هێندە دەنگی خۆشی پێنەبەخشرا بوو وەکو داود -علیه السلام-.

التصنيفات

فەزڵی گرنگیدان بە قورئان, فەزڵەکانی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-