إعدادات العرض
1- بەردەوام بن لە خوێندنی قورئان، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە خێرایی لە بیرچوونی قورئان زیاترە لە خێرایی خۆ دەربازکردنی وشتر لەو پەتەى پێوەى بەستراوە
2- خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن
3- ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
4- نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی داری باڵنگ وایە بۆن وتامی خۆشە
5- لە ئێمە نییە ئەو کەسەی قورئان بە دەنگێکی ئاواز وخۆشەوە نەخوێنێت
6- ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە
7- حەسوودی نابێت هەبێت مەگەر لە دوو شتدا نەبێت: پیاوێک خودا سامانى پێبەخشی بێت؛ لە ڕێگای ڕاستدا خەرجی بکات، وپیاوێک خودا حیکمەتی پێبەخشی بێت؛ بەهۆیەوە دادوەری بکات وخەڵکی فێر دەکات
8- بەڕاستی ئاوازی دەنگ خۆشیەکت پێبەخشراوە لە ئاوازی دەنگ خۆشیەکانى بنەماڵەی داود
9- ڕۆژی قیامەت قورئان دەهێندرێت لەگەڵ ئەو کەسانەى کە لە دونیادا بە پێی قورئان کردەوەیان دەکرد
10- خواى گەورە بەهۆی ئەم کتێبەوە خەڵکانێک بەرز دەکاتەوە وخەڵکانێکی تر نزم دەکاتەوە
11- چەند خراپە بۆ کەسێک بڵێت: ئایەتی ئەوە وئەوەم لەبیر چوو، بەڵکو خۆی هۆکار بوو بۆئەوەى لەبیری بچێت، بەردەوام بن لە لەبەرکردنی قورئان چونکە خێراتر دەردەچێت لە دڵی پیاوان زیاتر لە (خێرایی) وشتر