بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە…

بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە ئەو کەسەی کە پابەندی قورئان بووە دەووترێت: بخوێنە وبەرز ببەرەوە (لە پلەکاندا)، و(قورئان) بخوێنە هەروەکو چۆن دەتخوێند لە دونیادا، پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتە کە دەیخوێنیت».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات قورئان خوێن کە کردەوەى بە قورئان کردووە، وپابەندی بووە، و لەبەری کردووە، کاتێک دەچێتە بەهەشتەوە پێی دەووترێت: قورئان بخوێنە، وبەرز ببەرەوە لە پلەکانى بەهەشتدا، وبیخوێنەوە هەروەکو چۆن لە دونیادا دەتخوێندەوە بە جوانی ولەسەرخۆیی ؛ پلەى تۆ لە کۆتا ئایەتدایە کە دەی خوێنیت

فوائد الحديث

پاداشتدانەوە بەپێی کردەوەکانە لە چەندێتی وچۆنیەتیدا.

هاندان بۆ خوێندنی قورئان و شارەزابوون تێیدا و لەبەرکردنی و بیرکردنەوە لە واتاکانی و کردەوەپێکردنی.

بەهەشت چەند پلەیەکی زۆرە، ئەوانەى هاوەڵی قورئانن دەگەن بە پلەبەرزەکان.

التصنيفات

فەزڵی گرنگیدان بە قورئان, فەزڵی قورئانی پیرۆز