إعدادات العرض
ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەوەی پیتێک لە کتێبەکەی خوای گەورە (قورئان) بخوێنێت؛ ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت وچاکەیش بە دە ئەوەندەیە، ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، [-واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت].
[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা Español Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Tagalog Azərbaycanالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات هەرمسوڵمانێک پیتێک لە قورئان بخوێنێت ئەوا چاکەیەکی بۆ دەنووسرێت، وپاداشتەکەى بۆ چەندەها جار دەکرێتەوە ؛ هەتاوەکو دە جار وزیاتریش. پاشان ئەمەى ڕوونکردەوە کاتێک فەرمووی: «ناڵێم (ألم) پیتێکە، بەڵکو: ئەلیف (أ) پیتێکە، و لام (ل) پیتێکە، و میم (م) پیتێکە»، واتا بە خوێندنی (ألم) سی چاکەی بۆ دەنووسرێت.فوائد الحديث
ئامۆژگاری کردن بە زۆر خوێندنەوە وتیلاوەی قورئان.
ئەو کەسەی قورئان دەخوێنێت بە خوێندنی یەک پیت لە هەر وشەیەکدا پاداشت وچاکەی چەند جاری بۆ هەیە.
فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە وڕێزلێنانی لە بەندەکانی کە پاداشتیان بۆیان چەندجار کردووە وەکو فەزڵ وبەخشینێک لە لایەن ئەوەوە.
فەزڵ وپلەوپایەى قورئان بەسەر قسەکانى ترەوە، و خوێندنەوەى پەرستنە ؛ چونکە قسەی خواى گەورەیە.