خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن

خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن

لە عوسمانی کوڕی عەفانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

(خێرترینتان وباشترینتان ئەوانەن کە قورئان فێر دەبن وقورئان فێر دەکەن): ئەمە وتارێکی گشتییە بۆ ئومەت، باشترین وخێرترینی خەڵکی ئەوانەن کە هەردوو سیفەتەکەیان تێدایە ئەویش فێربوونی قورئان وفێرکردنیەتی، کە لە کەسێکی ترەوە فێر بێت وخۆی کەسی تر فێر بکات، چونکە فێربوونی قورئان لە شەرەفمەندترین زانستەکانە، فێربوون وفێرکردن لایەنی وتن (لفظي) و واتايى (معنوي) دەگرێتەوە: 1/ وتن (لفظي): هەرکەسێک قورئان لەبەر بکات و خەڵکی فێری چۆنیەتی خوێندنەوەی قورئان بکات، واتا فێری تەجویدی قورئانیان بکات ئەوا دەچێتە ڕیزی ئەوانەی قورئان فێری خەڵک دەکەن. 2/ واتايى (معنوي): فێربوونی تەفسیر وڕاڤەی قورئان کە ئەو زانستانە دەگرێتەوە کە پەیوەندیان بە لێکدانەوەی واتاکانی قورئانەوە هەیە، ئەگەر مرۆڤ خەڵکی فێری چۆنیەتی تەفسیری قورئان وفێری چۆنیەتی بەکارهێنانی (بنچینەکانی تەفسیری قورئان - أصول التفسیر)یان بۆ بکات ئەمەیش هەر فێرکردنی قورئانە.

فوائد الحديث

فەزڵی فێربوونی قورئانی پیرۆز وتەجوید، وفەزڵی فێرکردنی.

فەزڵی کردەوەکردن بە قورئان لەوەی تێیدایە لە حوکمەکان وئادابەکان وڕەوشتەکان.

پێویستە کەسی زانا زانستەکەی بڵاو بکاتەوە وبیگەیەنێت پاش ئەوەی کە فێری بوو.

ڕێز وشەرەفمەندی بۆ ئەو کەسەیە کە شتێک لە قورئانی پیرۆز فێربووە، چونکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی بە هۆی ئەو فێربوونەوە.

التصنيفات

فەزڵی گرنگیدان بە قورئان, فەزڵی گرنگیدان بە قورئان