ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو…

ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە (لەگەڵ فریشتەکانە)، وئەوەى قورئان دەخوێنێت بەڵام زمانی دەگیرێت وقورسە لەسەری؛ ئەوا ئەم کەسە دوو هێندە پاداشتی بۆ هەیە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

(ئەوەى قورئان دەخوێنێت وبەهرەدارە تێیدا ئەوا لەگەڵ نێردراوە چاکەکارە ڕێزدارەکانە -لەگەڵ فریشتەکانە-): بەهرەدار ئەو کەسەیە بە بەهرە وتەجویدەوە قورئان دەخوێنێت وباش لەبەری کردووە، ئەم کەسە لەگەڵ فریشتە ڕێزدارە چاکەکارەکانە، کە خواى گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیانی کردووە:{فِي صُحُفٖ مُّكَرَّمَةٖ (13) مَّرۡفُوعَةٖ مُّطَهَّرَةِۭ (14) بِأَيۡدِي سَفَرَةٖ (15) كِرَامِۭ بَرَرَةٖ (16)}[عبس]، واتە: {(ئەو ڕێنمونیانەی قورئان نوسراونەتەوە) لە چەند پەڕەیەکی بەڕێز وپیرۆزدا (13) لە پایەی بڵندی پاك (14) بە دەست نوێنەران (نێردراوان) (15) کە بەڕێزن لای خوای گەورە وزۆر چاکەکار وخێرخوازن (16)}، ئەم کەسە بەهرەدارە لە گەڵ فریشتەکانە چونکە خواى گەورە کردەوە چاکەى بۆ ئاسان کردووە هەروەکو چۆن بۆ فریشتە ڕێزدارە چاکەکارەکانی ئاسان کردووە، بۆیە وەکو ئەو فریشتانەیە لە خوێندنی قورئانی پیرۆزدا، ولە پلەوپایەی ئەوانە لای خواى گەورە، بەڵام ئەو کەسەی کە زمانی دەگیرێت لە کاتی خوێندنی قورئان و لەسەری قورسە؛ ئەوا ئەم کەسە دوو پاداشتی بۆ هەیە: یەکەم/ پاداشتی خوێندن وتیلاوەی قورئان. دووەم/ هەوڵدان وخۆ فێرکردن وناڕەحەت بوون لەم کردەوەیەدا.

التصنيفات

فەزڵی گرنگیدان بە قورئان, فەزڵی قورئانی پیرۆز