نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی داری باڵنگ وایە بۆن وتامی خۆشە

نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی داری باڵنگ وایە بۆن وتامی خۆشە

لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی باڵنگ (ترنج) وایە بۆن وتامی خۆشە، ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە، نمونەی ئەو مونافیقەی (دوو ڕووەی) کە قورئان دەخوێنێت وەکو نمونەی ڕەیحان وایە بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە، ونمونەی ئەو مونافیقەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەى گوژاڵک وایە بۆن وتامی تاڵە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

(نمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان دەخوێنێت): واتە سیفەتی سەیر وچاکی هەیە کە خاوەن دڵێکی جێگیرە ئەمیش بەهۆی پتەوی ئیمانی وئاسوودە بوونی لە کاتی خوێندنی قورئان، وئاسوودە بوونی خەڵکی بەهۆی بیستنی دەنگیەوە و وەرگرتنی پاداشت بەهۆی گوێگرتن وفێربوونە، ئەو ئیماندارەی قورئان دەخوێنێت هەموو خێرێکی تێدایە بۆ خۆی وبۆ خەڵکیش، (دەخوێنێت): کارێکی ڕانەبردووە بۆ بەردەوام بوون ودووبارە کردنەوەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە قورئان خوێندن بووە بە خووی ئەم کەسە. (وەکو نمونەی باڵنگ (ترنج) وایە بۆن وتامی خۆشە): خەڵکی چێژ دەبینن لە تامەکەى وهێور دەبنەوە بەهۆی بۆنەکەى، ولەوەیە مەبەست لە تام لێرەدا مامەڵەی کەسی ئیماندار بێت لەگەڵ خەڵکیدا کە مامەڵەی خۆش وشیرینە، وئەم میوەیە تایبەتکراوە چونکە لە بەتامترین میوەکانە لە زۆربەى وڵاتەکان، وچەندەها سیفەتی تێدایە لەوانەش شێوەی جوان وتامی خۆش وتوێکڵێکی نەرم. (ونمونەی ئەو ئیماندارەی کە قورئان ناخوێنێت وەکو نمونەی خورما وایە بۆنی نییە بەڵام تامی خۆشە): بەهۆی ئیمانەوە ئەم مرۆڤە کەسێکی چاکە، و وەکو خورما تامێکی خۆشی هەیە ولەوەیە مەبەست لە تام لێرەدا مامەڵەی کەسی ئیماندار بێت لەگەڵ خەڵکیدا کە مامەڵەی خۆش وشیرینە بەڵام زۆر دەرناکەوێت مەگەر کەسێک لێی نزیک بێتەوە، تام وبۆن لێرەدا ئاشکرا ودیار نین، ودەرنەکەوتنی بۆن لێرەدا کە بەهۆیەوە خەڵک ئاسوودە دەبێت بەهۆی نەخوێندنی قورئانەوەیە، ئەو ئیماندارەی قورئان دەخوێنێت زۆر چاکترە لەو ئیماندارەی قوئان ناخوێنێت وفێری ونابێت. (نمونەی ئەو مونافیقەی (دوو ڕووەی) کە قورئان دەخوێنێت): کە لە ناخەوە هیچ ئیمانێکی نییە بەڵام خەڵکی ئاسوودە دەبن بە بیستنی قورئان خوێندنی، ومونافیق لە ناخدا کەسێکی پیسە وهیچ خێرێکی تێدا نییە وچاوەڕێی ئەنجامدانى خێری لێناکرێت، -مونافیق یان دووڕوو: ئەو کەسەیە کە وا دەردەخات ئیماندارە بەڵام دڵ وناخی کافر وبێباوەڕ بە ئیسلام-، پەنا بە خودا، بۆنی خۆشە ئەمیش بەهۆی ئەوەى کە قورئان دەخوێنێت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان (بە تەرتیل وتەجویدەوە)، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا مونافیقە، پەنا بە خودا. (وەکو نمونەی ڕەیحان وایە بۆنی خۆشە بەڵام تامی تاڵە): بۆنی خۆشە بەهۆی خوێندنی قورئانەوە، وتامی تاڵە وەکو کوفر وبێباوەڕ بوونەکەى، وئەمیش بەهۆی خراپی نیەت ومەبەستی، ولەوەیە مەبەست لە تام لێرەدا مامەڵەی کەسی مونافیق بێت لەگەڵ خەڵکیدا کە مامەڵەی وشک وڕەق وئازاردەرە وخۆشی وشیرینی تێدا نییە. (ونمونەی ئەو مونافیقەی کە قورئان ناخوێنێت): کە ناخی هیچ ئیمانێکی تێدا نییە، ولە ڕووکەشدا هیچ خێرێکی تێدا بەدی ناکرێت ولەگەڵ ئەمەشدا زیانی بۆ خەڵکی هەیە. (وەکو نمونەى گوژاڵک وایە بۆن وتامی تاڵە): بۆنی خۆشی نییە بەهۆی نەخوێندنی قورئانەوە، وتامیشی نییە بەهۆی نەبوونی ئیمانەوە، ولەوەیە مەبەست لە تام لێرەدا مامەڵەی کەسی مونافیق بێت لەگەڵ خەڵکیدا کە مامەڵەی وشک وڕەق وئازاردەرە وخۆشی وشیرینی تێدا نییە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا نمونەی هێنایەوە بۆ ئیماندار وکافر، وچینەکانى خەڵکی ڕوونکردەوە بە پێی خوێندن وفێربوونی قورئانەوە، بۆیە پێداگیر بە ئەی مسوڵمان لەوەیە کە لە ئیمانداران بیت؛ ولەوانە بیت کە قورئان دەخوێنن بە ڕێکی وجوانى وفێری دەبن وفێری خەڵکی دەکەن بۆ ئەوەى وەکو باڵنگ (ترنج) بیت کە تام وبۆنیشی خۆشە.

التصنيفات

فەزڵی گرنگیدان بە قورئان, فەزڵی گرنگیدان بە قورئان