إعدادات العرض
نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت
نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: لە سەردەمی پێغەمبەردا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێک هەبوو؛ بە ناوی عبد الله، بە (حیمار) ناسراو بوو، و پێغەمبەری خودای دەهێنایە پێکەنین -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سزای جەڵدی لێدا بەهۆی خواردنەوەی (مەی). ڕۆژێکیان دیسانەوە بەهەمان تۆمەت هێنرایەوە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و فەرمانی كرد و سزای جەڵدی لێدرا لەسەر ئەوە، پیاوێک لەناو خەڵکەکەدا ووتی: خودایە، نەفرەتی لێبکە! چەندەها جارە بەهۆی ئەمەوە دەهێنرێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەفرەتی لێ مەکەن، چونکە سوێند بە خودا؛ من دەزانم کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀالشرح
لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پیاوێک هەبوو؛ ناوی عبد الله بوو، نازناوی حیمار بوو، پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم-ی دەخستە پێکەنین بە هەندێک لە قسەكانی، و پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- سزای دابوو لەسەر خواردنەوەی مەی، ڕۆژێکیان هێنرایە لای بەهۆی مەی خواردنەوە، فەرمانی پێكرا و سزا درا. یەکێک لە ئامادەبووان جنێوی پێدا، ووتی: نەفرەتی خوای لێبێت، چەند زۆر دەهێنرێت بەهۆی مەی خواردنەوە؟! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: نزای لێ مەکەن بە دوورخستنەوە لە ڕەحمەتی خودا، سوێند بە خودا، من هیچ نازانم سەبارەتی جگە لەوە نەبێت کە ئەو خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت.فوائد الحديث
هیچ دژیەكی و پێكدادانێك نییە لە نێوان كردنی نەهیلێكراو و بوونی خۆشەویستی خودا و پێغەمبەرەکەی لە دڵی بكەری نەهیلێكراو، چونکە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵی داوە کە کەسی باسکراو؛ خودا و پێغەمبەرەکەی خۆشدەوێت سەرەڕای ئەوەی كە كردوویەتی.
بكەری تاوانی گەورە ئەگەر بمرێت، و سوور و بەردەوام بووبێت لەسەر كردنی؛ ئەوا لەژێر ویستی الله دایە، ئەگەر الله بیەوێت لێی خۆش دەبێت و ئەگەر بیەوێت سزای دەدات، و هیچ کەسێک لە مسوڵمانان بۆ هەتاهەتایی لە ئاگری دۆزەخدا نامێنێتەوە.
مەكروهیەت و ناپەسەندی نەفرەتکردن لە كەسێكی دیاریكراو كە مەی دەخواتەوە؛ لەبەر ئەگەری هەبوونی ڕێگریەک لە گەیشتنی نەفرەتەکە پێی، و بەهۆی ئەوەی نەفرەتکردن لە کەسێکی دیاریکراو، و نزای خراپ لەسەری لەوانەیە وای لێ بکات بەردەوام بێت و خراپتریش بێت، یان بێ هیوای بكات لە تەوبە كردن.
نەفرەتکردن بە نادیاریكراوی لە ئەوانەی کە بەو سیفەتە ناسراون ؛ ڕێگەپێدراوە.
