إعدادات العرض
وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە…
وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان
لە ئەبی نەجیح عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگارییەكی کردین کە دڵەکانی دەلەرزاند، و چاوەکان فرمێسکیان لێ دەهات، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ! بە جۆرێک ئامۆژگاریت کردین وەک ئەوەی ئامۆژگاری كەسێك بێت ماڵئاوایی دەكات؛ بۆیە وەسییەت وئامۆژگاریمان بكە، پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان بهدوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ Bambara ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.فوائد الحديث
گرنگی دەستگرتن بە سونەت وشوێنکەوتنی.
گرنگیدان بە ئامۆژگاری ونەرمکردنی دڵەکان.
فەرمان بە شوێنکەوتنی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان لەپاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوانیش چوار خەلیفەن: ئەبوبەكر وعومەر وعوسمان وعەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-.
نەهی کردن لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا، وهەموو بیدعەیەك لە ئایندا گومڕاییە.
گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى ئەو کەسەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیمانداران ؛ بەمەرجێک فەرمان بە تاوان وسەرپێچی نەکات.
گرنگێتی تەقواداری وترسان لە خواى گەورە لە هەموو كات وحاڵێکدا.
ناکۆکی ڕوو دەدات لەنێو ئەم ئومەتە وبەردەوامە، و لەكاتی ڕوودانی واجبە مسوڵمان پابەند بێت بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان.
