ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات

ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەلێت: ووترا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا دەستنوێژ بگرین لە بیری (سەرچاوەى) (بوزاعە)، ئەمیش بیرێکە پەڕۆی سووڕی مانگانە وگۆشتی سەگ وشتی پیسی تێ فڕێدەدرێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئاو پاک وپاککەرەوەیشە وھیچ شتێک پیسی ناکات».

[صەحیحە] [نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە کە ئاو پاکە وهیچ شتێک پیسی ناکات تەنها بە بەرکەوتنی پیسەکە بۆ نێو ئاوەکە ئەگەر ڕەنگ وبۆن وتامی ئاوەکە نەگۆڕێت.

التصنيفات

حوکمەکانی ئاوەکان