إعدادات العرض
خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا
خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خودای گەورە دەفەرموێت: من بەرهەڵستكاری سێ کەسم لە ڕۆژی قیامەتدا: پیاوێک بە ناوی منەوە بەڵێن دەدات پاشان ناپاکی دەکات، و پیاوێک مرۆڤێکی ئازاد دەفرۆشێت و پارەکەی دەخوات، و پیاوێک کرێکارێک بە کرێ دەگرێت و کاری پێ دەکات؛ پاشان کرێیەکەی پێنادات».
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Hausa Tagalog Русский മലയാളം मराठीالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە کە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- فەرموویەتی: سێ جۆر کەس هەن کە من دوژمن و بەرهەڵستكاریانم لە ڕۆژی دواییدا، و هەرکەسێک من بەرهەڵستكاری بم، ئەوا شكستی پێدەهێنم و سەردەكەوم بەسەریدا: یەکەم: ئەو کەسەی سوێندی بە خودا خواردووە، و پەیمانێکی داوە پاشان پەیمانەكەی شکاندووە و ناپاکی -خیانەتی- کردووە. دووەم: ئەو کەسەی پیاوێکی ئازادی فرۆشتووە بەوەی کە کۆیلەیە، پاشان نرخەکەی خواردووە و بە بەهاکەی مامەڵەی کردووە. سێیەم: ئەو کەسەی کرێکارێکی بە كرێ گرتووە بۆ ئیشێك، و كرێكارەكە ئیشەكەی بۆ تەواو كردووە؛ بەڵام خاوەن كارەكە کرێی ئیشەكەی پێنەداوە.فوائد الحديث
ئەم فەرموودە لەوانەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پەروەردگاریەوە دەیگێڕێتەوە، وپێی دەووترێت: فەرموودەى قودسی یان خودایی -ئیلاهی-، وبێژە -لەفز- وماناکەى لە خوداوەیە، بەڵام تایبەتمەندیەکانى قورئانی تێدا نیە ؛ کە بەهۆیانەوە قورئان جیاوازە لە هەرقسەیەکی تر، وەكو خوێندنەوەی پەرستنە ودەبێت دەستنوێژی هەبێت لەكاتی هەڵگرتنی وتەحەدا کردن پێی و موعجیزە ئاسا وهتد.
سیندی دەڵێت: ووتراوە: باسکردنی ئەم سێ کەسە بۆ تایبەتکردن نییە؛ چونکە خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بەرهەڵستكار و نەیاری هەموو ستەمکارانە، بەڵکو بۆ توندکردنەوەی هەڕەشەیە لەسەر ئەم سێ کەسە.
ئیبن جەوزی دەڵێت: ئازاد بەندەی الله یە، هەرکەسێک ستەمی لێ بکات؛ ئەوا گەورەكەی كە الله یە بەرهەڵستكاری (ستەمكار)دەبێت.
خەتتابی دەڵێت: كۆیلە كردنی ئازاد بە دوو شێوە دەبێت: یەکەم: ئەوەی ئازادی بکات پاشان بیشارێتەوە یان نکۆڵی لێبکات. دووەم: ئەوەی بە زۆر و بە ناچاری کاری پێ بکات دوای ئازادکردنی، یەکەمیان سەختترینیانە. من دەڵێم: فەرموودەی ئەم بەشە سەختترە؛ چونکە لەگەڵ شاردنەوەی ئازادکردن یان نکۆڵی کردن لێی، وا دەخوازێت کار بكات بە داواكراوەكانی ئەم كارە ناشیرینانە كە بریتیە لە فرۆشتن و خواردنی نرخەکەی، بۆیە هەڕەشە كردن لەسەری سەختترە.
